گۆڤاری ژن
...ئه‌ده‌بی ، هونه‌ری و
به چه‌ند هۆیه‌که‌وه بۆ دووهه‌م‌جار ژماره 11مان سریه‌وه‌و دووباره دامانناوه بۆیه ڕێژه‌ی دابه‌زاندنی ئه‌م ژماره باڵای نه‌کرد.
مولف : محمود مولودی ،اولین اثر نویسنده تشکر از آقای مولودی که این کتاب الکترونیکی را برای ما فرستاد. سه‌باره‌ت به دامه‌زرانی گۆڤار ئێستا‌كه جیهان به‌ره‌و‌بچووك بوون و یه‌ك گرتوویی ده‌ڕوا و مرۆڤی سه‌رده‌میش تێده‌كۆشێ سنوران ببه‌زێنێ تا زووتر‌و زۆرتر نه‌ته‌وه‌كان لێك نیزیك بنه‌وه و تێگڕا ببن به گه‌لی یه‌ك گرتووی جیهانی،ته‌نیا ئه‌وگه‌له ده‌مێنێته‌وه كه له كۆمه‌لگای جیهانی‌دا شتێكی هه‌بێ بۆ گووتن . بێ‌گومان ئێمه‌ش تا ده فه‌رهه‌نگ و زمانێكی زاڵتردا نه‌تواوینه‌ته‌وه ده‌بێ هه‌رچه‌نده‌ی ده توانا‌مان دایه – به دوور له دمه‌لاسكه – ئاستی فه‌رهه‌نگ و ژیارمان به‌رینه سه‌ر تا ده‌نگی ئێمه‌ش وه‌به‌رچاو‌بێ. ئه‌مه ئه‌ركی خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌و وێژه‌وانانه زمان ساماندارتر كه‌ن و بیپارێزن و ڕۆژ به رۆژ په‌ره‌ی پێبده‌ن تاهه‌م زمان بڕازێته‌وه هه‌میش به هونه‌رو ئه‌ندێشه‌ی نوێ ئاستی فه‌رهه‌نگ بچێته سه‌ر، بۆ ڕه‌خسانی ئه‌م گرینگه ده‌بی مه‌كۆیه‌ك هه‌بێ بۆوه‌ی دڵسۆزانه هه‌نگاوێك به‌ره‌و هه‌رمانی بوون هه‌ڵگرترێ. ئێمه وه‌ك دۆستی فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی كوردی ده به‌رداین مانگ‌نامه‌یه‌ك دامه‌زرێنین بۆ ئاشنا بوون و نیزیك بوونه‌وه‌ی زۆرتری وێژه‌وانان و دڵسۆزانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری گه‌له‌كه‌مان تا هه‌م ئاستی زانست‌و توانایی خۆمان له مه‌ڕ نووسین‌و دۆزینه‌وه به‌رینه سه‌رهه‌م ده‌رگایه‌ك بكه‌ینه‌وه بۆ دۆستایه‌تی و یه‌ك‌گرتوویی ئاخێوه‌رانی زمانی كوردی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئێوه‌مان له‌پشت‌بێ ڕێ پێشانده‌ری نه‌مامه‌گه‌لی وێژه‌مان ده‌بین وبه یارمه تی ئێوه‌ی به‌ڕێز- به وانه و فێركاریتان-هۆگرانی زمان و وێژه‌ی كوردی په‌روه‌رده‌كردرێن . من‌و دۆستانی ده‌سته ی نووسه‌ران خاوه‌ن گۆڤار نین،گۆڤاره‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه پشتیوانی لێ‌ده‌كا چ به‌نووسین چ به خوێندنه‌وه.هه‌ر له ئێستاوه چاوه‌ڕوانی پێشنیار، ڕه‌خنه و ڕێنوێنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستین تا هه‌م ڕێگه‌مان ڕوون بێ‌و هه‌م وه‌ها بنووسین كه ڕێ له كه‌س نه‌شێوێنین‌و بتوانین هه‌نگاوی به‌رزتر هه‌ڵگرین هیوادارین به هاوكاری‌و ڕێنوێنی مانگانه‌تان جار له‌گه‌ڵ جار گۆڤارێكی به‌پێزترو ڕازاوه‌ترتان ئاراسته كه‌ین. ئاسۆمان ڕوونه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی دڵسۆزی فه‌رهه‌نگ و زمان هانده‌رمان بن.
برچسب‌ها: شێعری کوردی, کوردستان, گۆڤار, ژن, وێژه














